ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی ئازیز دەکەینەوە….

  ئاگادارن کە کۆمەڵگای (فێنک) ی ئەهلی گەورەترین دەسکەوتی… [درێژەی هەواڵ]

ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی ئازیز دەکەینەوە…. ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی ئازیز دەکەینەوە....

ئاگاداری..

ڕۆژی شەممە گەشتی دوکان بۆ کوڕانە و کاتژمێر ٨:٣٠ دەقیقە دەردەچین… [درێژەی هەواڵ]

ئاگاداری.. ئاگاداری..

گەشت بۆ وڵاتی ئەمریکا

تەمەنی قوتابی لە (١٢) ساڵ بچوکتر نەبێت هەر قوتابیەک ئارەزووی… [درێژەی هەواڵ]

گەشت بۆ وڵاتی ئەمریکا گەشت بۆ وڵاتی ئەمریکا

موژدە … موژدە … موژدە

لە کۆمەڵگەی فێنکی ئەهلیەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2015 ئاگاداری… [درێژەی هەواڵ]

موژدە … موژدە … موژدە موژدە ... موژدە ... موژدە

ئاگاداری بۆ گشت قوتابیانی پۆلی دوانزەم

داواکارین لە بەڕێزتان بە زووترین کات ژمارەی خانوو لەگەڵ… [درێژەی هەواڵ]

ئاگاداری بۆ گشت قوتابیانی پۆلی دوانزەم ئاگاداری بۆ گشت قوتابیانی پۆلی دوانزەم

ئاگاداری

ئاگاداری قوتابیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌یانی… [درێژەی هەواڵ]

ئاگاداری ئاگاداری

ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی ئازیز دەکەینەوە….

 

ئاگادارن کە کۆمەڵگای (فێنک) ی ئەهلی گەورەترین دەسکەوتی هێناوە لەسەر ئاستی کوردستان، لە ئاستی زانستی بەرز و خوڕەوشتی جوان. کۆمەڵگاش هەڵساوە بە دابینکردنی گشت پێداویستی قوتابیان بۆ سەرکەوتنی زۆر گەورەتر، کۆمەڵگا پابەندە بە گشت ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە.
دەست پێ دەکەین بە تۆمارکردنی ناوی قوتابیان بە مەرجێک درێژەی هەواڵ »

869 کۆی گشتی بینینەکان, 1 ژمارەی بینینەکانی ئەمڕۆ

ئاگاداری..

ڕۆژی شەممە گەشتی دوکان بۆ کوڕانە و کاتژمێر ٨:٣٠ دەقیقە دەردەچین لە کۆمەڵگە

8 کۆی گشتی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

گەشت بۆ وڵاتی ئەمریکا

arme fenikتەمەنی قوتابی لە (١٢) ساڵ بچوکتر نەبێت هەر قوتابیەک ئارەزووی هەیە جواز و پارە بداتە ژمێریاری

((ئاگاداری قوتابیان دەکەینەوە

 دەربارەی سەفەر بۆ وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وەرزی هاویندا بەم شێوەیە دەبێت))

 کات : (1) مانگ تاکو (٣) مانگ دەتوانیت بمێنی بەڵام ئەگەر زیاتر مایەوە نرخی زیاتردەبێت

شوێن : (واشنتۆن  – بوستن – اتلنتا – میامی) دەتوانیت خۆت هەڵی بژێریت

زمانی : ئینگلیزی -  خێرا فێربوون

گواستنەوە : هاتن و چوون بە فرۆکەی داخلی ( ناوخۆ) لە ئەستۆی کۆمپانیایە

باجی پۆستی خێرا : بەڵێ هەیە

نیشتەجێ بوون : خانووە بە گشت پێداویستیەکانی ژیان

(E F)

(WiFi)

خولەکە پێک دێت لە  / (٣٢) وانە لە هەفتەیەک و هەر وانەیەک ( ٤٠) خولەکە بە پڕۆگرامی        :

١- خزمەتگوزاری ( ال )        ئینتەرنێت .

٢- تاقیکردنەوەی توانا – کفاءة .

٣- وەرگرتنی بڕوانامەی دوای خولەکە ( شهادة الدورة ).

٤- خزمەتی ( نێت) بە خۆڕاییە لەگەڵ موقع خولێکی بەزمانی ئینگلیزی بەردەوام دەبێت تاکو (6) مانگ دوای خولەکە.

تێبینی // نرخەکان بەرزی و نزمی پێ دەکرێت بۆ شوێنی نیشتەجێبوون وەکو خاڵی (٢) لە چوار ویلایەتەکە .

* دوایی کۆتایی ناونووسین تاکو ١٥/4/٢٠١٤ بەردەوام دەبێت تاکو بتواندرێت جێگاو پێداویستی بۆ دابین بکرێت .

* نزیکەی (000 5) $ پێنج هەزار دۆلاری ئەمریکی تێ دەچێت بە گشت خەرجی (مصارف) و خوێندن .

* هەرکەسێک دەتوانێت (١) کەس لە کەسوکاری لەگەڵی بێت بە بەهەمان بڕی پارە .

* ئەوەی ئارەزووی هەیە ناوی تۆماربکات لە کۆمەڵگە گشت سەفەرەکەی بە داتاشۆ بۆ پێشان دەدەین.

ئەم خزمەتگوزاریانە لە ئەستۆی کۆمپانیایە :

١- نوستن

٢- خواردن

٣- هاتووچۆی داخیلی

٤- ڤیزا

٥- پلیتی فڕۆکە هاتن و چوون و هاتووچۆی داخیلی ناو ئەمریکا.

٦- مانەوە بۆ ماوەی (١) مانگە وە دەتوانیت (٢) مانگ یان (٣) مانگ بمێنیتەوە بەڵام ئەگەر لە مانگێک زیاتر بمێنیتەوە پارەکە زیاتر دەبێت.

٧- دڵنیایی تەندروستی ( تأمین صحی ) لەگەڵە لەو ڕۆژەی دەردەچیت تاکو گەڕانەوەت بۆ هەولێر .

23 کۆی گشتی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

موژدە … موژدە … موژدە

logoلە کۆمەڵگەی فێنکی ئەهلیەوە

بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2015

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کەوا کۆمەڵگەی فێنکی ئەهلی پاش ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بەدەستی هێنا لە ئاستی زانستی پێشکەوتوو پەروەردەیی ئیسلامی پیرۆز و پەروەردەی مەدەنی وە کچ و کوڕ لێک جیاوازن بە نرخێکی گونجاو وە مامۆستای پسپۆڕ و لێ هاتوو بە بڕوانامەی بەرز و ئەزموونی زۆر باش بۆیە بڕیارماندا باخچەی ساوایان و قوتابخانە بکەینەوە بةناوى فيَنك (2) لە پۆلی (3،٢،١) ی بنەڕەتی گشتی بە زمانی ئینگلیزی پێش کەوتوو وە کۆمپیوتەر وە بەگشت پێداویستی جیهانی.

تێبینی// دەست دەکەین بە ناو نووسین لە 15/3/2014 بۆ ماوەی یەک مانگ وە جێگامان سنووردارە بۆیە هەر کەسێک نیازی هەیە خۆی ناو نووس بکات (٦) وێنە لەگەڵ ناسنامەی باری شارستانی منداڵ و کەسوکاری لەگەڵ خؤى بهيَنىًَ.

هەولێر لة نزیک پارکی کانیاو وە لە جێگایەکی زۆر گونجاو لە گەڕەکی گوڵان – ١و ،٢و ،٣و ١٥٩ دەگرێتەوە بە تایبەتی وە خزمەتێکی بێ پایەن بۆ قوتابیان ئەنجام دەدرێت .

بةلاَم بؤ ناونووسين لة كؤمةلَطةى فيَنكى ئةهلى تؤمار دةكريَت بةو ناونيشانةى خوارةوة.

22 کۆی گشتی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

ئاگاداری بۆ گشت قوتابیانی پۆلی دوانزەم

269

داواکارین لە بەڕێزتان بە زووترین کات ژمارەی خانوو لەگەڵ ژمارەی مۆبایلی قوتابی بهێنن بۆ کۆمەڵگە بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی بەشداری کردن لە تاقی کردنەوەی ئەزموونی گشتی

29 کۆی گشتی بینینەکان, 1 ژمارەی بینینەکانی ئەمڕۆ

ئاگاداری

ئاگاداری قوتابیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌یانی پێنج شه‌ممه‌ 6/3/2014 ده‌وامی فه‌رمی هه‌یه‌269

35 کۆی گشتی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

کەسوکارى بەڕێزى قوتابیان قوتابیانى خۆشەویست لە پۆلى دەیەم و یانزەمى زانستى و وێژەیى

سڵا و ڕێز …

داواکارین لە بەرێزتان کەوا ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى 15/٢/٢٠١٤ کاتژمێر (١٠)ى سەر لە بەیانى لە کۆمەڵگە ئامادەبن بۆ زیاتر لێک تێگەیشتن وە هاوکارى کردنى یەکتر لە بیروڕا گۆڕینەوە بۆ سەرکەوتنى پرۆژەکە و کۆمەڵگە و قوتابیە ئازیزەکان

تێبینى: بەهیچ شێوەیەک نابێت کەسوکارى قوتابى ئامادە نەبێت..تکایە.

ئەگەر ئامادە نەبن مافتان نیە هیچ گلەییەک لە کۆمەڵگە بکەن

بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن لەگەڵ:

خاوەن پرۆژە: سید قادر بەرزنجى ٠٧٥٠٤٤٥٣٥٣٣ – ٠٧٧٠٤٤٥٣٥33

بەڕێوەبەرى گشتى کۆمەڵگەى (فێنک): مامۆستا دلێر عمر عثمان ٠٧٥٠٤٦٥٩٦٩٤

269

 

14 کۆی گشتی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

ئاگاداری

ئاگاداری قوتابیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 4/2/2014 ده‌وامی فه‌رمی هه‌یه‌  school

56 کۆی گشتی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

ئاگاداری قوتابیانی خۆشەویست دەکەینەوە لە بەیانی پێنج شەممە 23/1/2014 دەست بە دابەش کردنی کارتی کۆتایی وەرزی یەکەم دەکەین

images

71 کۆی گشتی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

گەشتێك بۆ وڵاتی توركیا (ئیستانبول- بورسە- ئەنتالیا- ئەلانیا – عنتاب) بە فڕۆكە
10 رۆژ و 8 شەو
رۆژی یەكەم: كۆبوونەوە لە فڕینگەی نێودەوڵەتی هەولێر كاتژمێر (6 بەیانی ) بە لە بەرواری ١١/٣/٢٠١٤  مەبەستی بەرێكەوتن بەرەو شاری ئیستانبوڵ – گەیشتن  لە كاتژمێر  ( 12 نیوەرو )  پێشوازی و گواستنەوە بۆ هوتێل.
رۆژی دووەم: نانی بەیانی – گەشتێك بۆ چیای بیرلۆتی بۆ سواربوونی تەلەفریك لە (مینیا تورك) یان توركیای بچوككراوە بۆ بینینی دیارترین شوبَنەكانی توركیا بەشێوەیەكی بچوككراوە. پاشان بەرێكەوتن بەرەو بەندەری كاباتاش بۆ سواربوونی كەشتی و گەشت بەناو تەنگەی بسفۆردا. دواتر سەردانی بورجی سەفیر كە پێكهاتووە لە 66 نهۆم – گەڕانەوە بۆ هوتێل.
رۆژی سێیەم: نانی بەیانی – بەڕێكەوتن بەرەو چیای (جاملجە) بۆ بینینی جوانترین دیمەنەكانی شاری ئیستەنبوڵ. پاشان بەرێكەوتن بەرەو دورگەكانی ئەمیرات (بیوك ئاده) لە دەریای مەڕمەڕه  و گەشتێك بەناو دووركەگەدا و سواربوونی ئەسپ و عەرەبانە.
رۆژی چوارەم: نانی بەیانی – سەردانی مزگەوتی (سوڵتان احمد) و (مۆزەخانەی ئایا سۆفیا) و(ا مۆزەخانەی ئیسلامی تۆب قابی). سەردانی بازاڕی میسری كە یەكێكە لە كۆنترین بازاڕەكانی ئیستەنبوڵ – سەردانی ئاكواریۆم فوریۆم بۆ بنینی ماسی و نەهەنگی دەگمەن – گەڕانەوە بۆ هوتێل.
رۆژی پێنجەم: نانی بەیانی – بەڕێكەوتن بەرەو شاری بۆرسە – گەیشتن بۆ بۆرسە و سەردانی مزگەوتی شوێنەواریی (ئولی جامی) گەورە – بەڕێكەوتن بەرەو شاری ئەنتالیا.
رۆژی شەشەم:  گەیشتن بۆ شاری ئەنتالیا و وەرگرتنی هوتێل و ئیسراحەت – نیوەرۆژێكی ئازاد.
رۆژی حەوتەم: نانی بەیانی – سەردانی تاڤگە سەرنڕاكێشە بەناوبانگەكانی ئەنتالیا –
سەردانی چەند شوێنیكی تری شوێنەواری و دیدەنی تر– گەڕانەوە بۆ هوتێل و مانەوە.
رۆژی هەشتەم: نانی بەیانی – ئامادەكاری بۆ بەڕێكەوتن بەرەو شاری ئەلانیا – گەیشتن بە شارەكە و گەشتێك بە كەنارەكانی دەریادا – گەڕانەوە بۆ هوتێڵ
رۆژی نۆیەم: نانی بەیانی – بەرێكەوتن بەرەو شاری عەنتاب بە تێپەڕبوون بەسەر شارەكانی (كازی پاشا , تاش ئوجو) و- گەیشتن و وەرگرتنی هوتێل.
رۆژی  دەیەم: دوای نانی بەیانی ئامادەكاری دەكرێت بۆ گەڕانەوە بەرەو كوردستان لەڕێگای سنوورەوە.
* لە (١) ڕۆژ تاکو (٢) ساڵ تەنها ڕسوماتی فرۆکە دەدات لە (٢) ساڵ تاکو (٦) ساڵ 50% پارەکە دەدات لە (٦) ساڵ تاکو گەورە هەموو پارەکە دەدات.
* نرخی هەر قوتابیەک ( 1000$) هەزار دۆلاری ئەمریکی یە.
* دوا مۆڵەت بۆ ناو تۆمارکردن ٢0/١/2014 یە.
* هەر قوتابیەک دەتوانێت کەسێک پلە (١) لەگەڵ خۆی بهێنێت واتە ( خوشک ، برا ، دایک ، باوک) بەهەمان نرخ.
arme fenik

50 کۆی گشتی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

ئاگاداری قوتابیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە دەوامی فەرمی کۆمەڵگە لە 21/1/2014 وە دەستی پێکردووە

images

66 کۆی گشتی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە